بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە رێکخراوی بەدر بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و باس لە تێکچونی تەندروستی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکەن، هەواڵی ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نیە.
هادی عامری یەکێکە لە فەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی و لەئێستاشدا سەرۆکایەتی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات کە دوەم گەورەترین فراکسیۆنی شیعەکانە لە پەرلەمانی عێراق.
Your Comment